نیسان 19, 2018 13:54 Asia/Tehran
  • بێ دەسکەوت بوونی پەلاماری مووشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا

دوابەدوای بەرگریی سیستەمی ئاسمانیی سووریا بەرامبەر بە پەلاماری مووشەکیی ڕۆژاوا بۆ سەر ئەم وڵاتە، کۆمیسەری نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ رایگەیاند کە پەلامارە مووشەکییەکانی ڕژێمی زایۆنیش بۆ سەر سووریا هیچ دەسکەوتێکیان نەبووە.

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا سەر لە بەیانی سێشەممە (١٧ی ئاپریل) ڕایگەیاند: ٩ مووشەکی تەقێندراو بەرەو فڕۆکەخانەی الشعیرات Shayrat لە حومس و فڕۆکەخانەی الضمیر Al-Dumayr لە دەڤەری دیمەشق لە ئاسمانی سووریا ناس کراون و پێکراون.

بە پێی ڕاپۆرتی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی الشارع نیوز،؛ "هەیسەم ئەبووسەعید" کۆمیسەری نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئەورووپایی ئاسایش و هەواڵگریی بە بەڵگە هێاننەوە لە زانیارییە جێبڕواکان وتی: ئیسراییل ئەو پەلامارە مووشەکییەی ئاسمان بەرەو زەوینی ئەنجام داوە و مووشەکی بەرەو فڕۆکەخانەکانی الشعیرات و الضمیر تەقاندووە.

بە پێی ئەم زانیارییانە فڕۆکە ئیسراییلییەکان لە فڕۆکەخانەی "رامات دەیڤید" لە نزیکی ئەردەن هەستاون و بەرەو باکوور تا ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکانی لوبنان چوونەتە پێشەوە و لەوێوە لە ڕێگای ئاسمانی القصیر، فڕۆکەخانەکانی  "الشعیرات" و "الضمیر"ـیان داوەتە بەر پەلاماری بێ دەسکەوت.

پێشتر؛ ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیا بە بیانوویی ئەوەی پەلاماری شیمیایی کراوەتە سەر دومای سووریا دەستیان کرد بە تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد بە دەستێدابوون لەو پەلامارە بانگەشەییەو ١٤ی ئاپریل زیاتر لە ١٠٠ مووشەکیان بەرەو ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا تەقاند.

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ڕۆژاوا ١٠٣ مووشەکی بەرەو ئامانجی جۆربەجۆر لە سووریا تەقاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا، ٧١ مووشەکی لە سەرجەم ١٠٣ مووشەکی تەقێندراو لە لایەن ئەمریکا، فەرانسا و بەریتانیاوە بەرەو ئەم وڵاتەی خستە خوارەوە.

 

 

 

سەرپەیڤ