مووشەکی نوێی ئیسرائیلی بۆ دووپات بوونی دەستدرێژکارییەکان بۆسەر سووریا
ڕۆژنامەی زایۆنیستیی یەدیعوت ئاحارونوت باسی چێکرانی مووشەکی نوێی هەوا بۆ زەوینی ئیسرائیلی کرد بۆ پەلامار کردنەوە بۆسەر خاکی سوریا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی زایۆءنیستیی یەدیعوت ئاحارونوت لە ڕاپۆرتێک دا بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەم مووشەکانە لەساڵی 2019ەوە ڕادەستی سوپای زایۆنیستی دەکرێت، وتیشی : ئەم مووشەکانە توانایی هاوێژران لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازدە، ئێف پازدە و ئێف سی و پێنجی هەیە.
ڕژێمی ئیسرائیل بە جاران لە چوارچێوەی داکۆکی و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکان، بنکەی سوپا و ژێرخانەکانی سوریای داوەتە بەر پەلامار .
میحوەری موقاومە مانگی مەی ڕابردوو ی 2018 لە وڵامی پەلاماری مووشەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باکوور و ڕۆژاوای سوریا، دەیان مووشەکی ناوەتە بنکەی سەربازیی ئەم ڕژێمە و بووەتە هۆی لەکارکەوتنی سیستمی مووشەکیی گومبەزی ئاسنینی زایۆنیستەکان .
تێکچوونی هەڵس و کەوتی سیستمی گومبەزی ئاسنین لەبەرامبەر تواناییەکانی قەبووڵ کراوەی سیستمی بەرگری مووشەکی هێزی موقاومە بۆ تێکدانی دەیان مووشەکی ئیسرائیلی ، لە نیگەرانییەکانی سەرەکیی ڕژێمی زایۆنیستییە.
دەوڵەتی دیمشەق بە جاران بە ناردنی نامەی جیاجیا بۆسکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە، داوای ئیدانەکرانی پەلامارە پەیتاپەیتاکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردوە بۆسەر خاکی سوریا.