ئاب 08, 2018 16:31 Asia/Tehran
  • پێوەندیی گەمیوانی نێوان سووریا و  تورکیا دیسان بەهێز دەبێتەوە

بە تێپەڕینی یەکەمین گەمیی سووریایی لە گەرووی "بۆسفۆر"ی تورکیا، سات و سەودای بازرگانی و پێوەندیی گەمیوانیی نێوان دوو وڵات دیسان بەهێز دەبێتەوە.

بە  پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومریە نیوز؛ گەمییەکی سووریایی بۆ یەکەم جار لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا لە گەرووی "بۆسفۆر"ی تورکیا تێپەڕی. گەرووی بۆسفۆر یان گەرووی "بوسفور" بوارگەیەکی ئاوییە لە وڵاتی تورکیا کە زەریای ڕەش پەیوەست دەکات بە زەریای مەرمەرەوە.

بە وتەی شرۆڤەکاران پێشبینی ئەوە دەکرێ پێوەندی گەمیوانی و بازرگانی دەریایی نێوان سووریا و تورکیا سەر لە نوێ ببووژێتەوە.

کۆمپانیایەکی گەمیوانی سووریاییش هەموو هەنگاوە پێویستەکانی بۆ کەوتنەگەڕی هێڵی کانتینەریی دەریایی نوێ هەڵگرتووە. وێدەچی کە بە دامرکانەوەی قەیرانی سووریا و تیاچوونی گرووپە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتە، پێوەندیی ئابووریی سووریا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان سەر لە نوێ ببووژێتەوە.