تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 20:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری سوپای سوریا بۆسەر بنکەکانی داعش لە باشووری ئەم وڵاتە

سەرچاوەکانی سوری باسی پەلاماری قورسی مووشەکیی، تۆپخانەیی و ئاسمانی سوپای سوریای کرد بۆسەر بنکەی تیرۆریستانی داعش لە سارای سویدا لەباشووری ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، سوپای سوریا ڕۆژی  چوارشەممە بنکەی  تیرۆریستانی تەکفیری لە قوڵایی بەرزاییەکانی  سەفا  لە بادیەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی  سویدا  داوەتە بەر پەلاماری خۆی کە لەم  ئۆپراسیۆنە دا ژومارێک لە تیرۆریستان کوژراون و حەشارگەکانیشیان  تێک شکێندراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای سوریا لە ناوچەی تەلول  سەفا ، تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە بەرزاییەکانی تەپۆڵکەی ناوچەکە گەمارۆ داوە و خۆیان بۆ پەلاماری بەربڵاو بۆسەر تیرۆریستان ئامادە دەکەن  .

سەرپەیڤ