تاوانبارکردنی تورکیا بە کۆیلەداری جنسی لە سوریاوە بۆ لیبی
نێونەری خەڵکی ئەدەنا لە پارتی دیموکراتیکی گەلان ( ھەدەپە) لە تورکیا کاربەدەستانی ئەم ڵواتەی تاوانبار کرد بەوەی کە لە کاری گواستنەوەی ژنانی کورددان لە عەفرینەوە بۆ لیبی وەک کۆیلەداریی جنسی .
بە پێی راپورت ئیرنا ، تولای ھاتیم ئوغللاری ، نوێنەری ژنی پەرلەمانی تورکیا بە خستنەڕووی پرسیارێک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە خوازیاری روونکردنەوەی بە نووسراوی وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە لەم بارەوە .
ئوغللاری لە پرسیارەکەی خۆی دا بە گەڕانەوە بۆ راپۆرە بڵاوکراوەکان لە ھەندێ میدیا دا گوتویەتی شایەت حاڵ گەلێکیش لەمبارەوە ھەن کە دەڵێن کچان و ژنانی کوردی سوریایی دوای رفێنران لە رێگەی گوندەکانی ئەلخەلیل یان ئەلھومام بۆ تورکیا دەگوازرێنەوە .
ئەو ئەندام پەرلەمانە ژنەی پەرلەمانی تورکیا پشتی بەستووە بە لێدوانەکانی سەرۆکی ناوەندی ئێزدیەکانی ئاڵمان لەمەڕ ئەوەی کە ھەندێ زانیاری لەبەردەستدایە لە بارەی گواستنەوەی ژنانی رفێنراو لە سوریاوە بۆ عەرەبستان ، قەتەر ، لیبی ، پاکستان ، لیبی و تەنانەت یەمەن .