ئه‌یلوول 23, 2020 14:59 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: ھێزی دەریایی ئێران دەستەڵاتێکی دەریایی بە بناغە ئاسمانییە

فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ھێزی دەریایی ئێران لە ئاستی دەریا بەرز بووەتەوەو ئەمڕۆ دەستەڵاتێکی دەریایی بەبناغە ئاسمانییە بە پێکھاتەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، باڵەفڕو فڕۆکەی ئاونشینەوە.

سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبایەنیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی پەیوەست بوونی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و باڵەفڕەکان بە ھێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە لە بەندەرعەبباس وتی: ئەمریکا وازی لە ستراتژیی پاوانخوازانە ھەڵنەگرتووەو بەدووی سەپاندنی خواستی خۆی بە سەر وڵاتانی دیکەدایە کە ئەمەش وا دەردەخات کە ڕێبەرانی ئەم وڵاتە ئاوەزی سیاسییان نییەو تووشی دۆش دامان و بێ تەگبیری ھاتوون.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای ئاماژە کردن بە دان پیادانانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ نیازی تیرۆر کردنی سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: ئەم دانا پیادانانە یانێ کۆتایی وەرزی سیاسیی دەستەڵاتێک کە بە ئاشکرا بیھەوێت سەرۆک کۆماری یاسایی وڵاتێک تیرۆر بکات.

سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ھێنانە ئارای ئەم پریسیارەی کە «ئایا کاربەدەستانی ئەمریکی ئەمڕۆ دەتوانن بە تەنیایی لە ششەقامێکی وڵاتانی ئیسلامی دا ھاتوچۆ بکەن؟» وتیشی: ئەمریکا ئەمڕۆ چڕگەی بێزاری و نەفرەتی خەڵکانی جیھانەو تەنانەت شارومەندانی ئەمریکیش دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا ھەڵدەدەن.

 

سەرپەیڤ