ته‌مووز 19, 2018 15:04 Asia/Tehran
  • باری نائاسایی لە تورکیا ھەڵدەگیرێت

دواى تێپەڕبوونى دوو ساڵ لە کودەتا شکستخواردووەکەى ١٥ى تەمووزى ٢٠١٦،باری نائاسایی لە تورکیا ھەڵدەگیرێت .

دواى تێپەڕبوونى دوو ساڵ لە کودەتا شکستخواردووەکەى ١٥ى تەمووزى ٢٠١٦، بارى نائاسایى لە تورکیا هەڵگیرا و پارتى داد و گەشەش پرۆژە یاسایەکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر پێشکەشى پەرلەمان کردووە.

هەرچەندە هەڵگرتنى بارى نائاسایى لەلایەن ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پیشوازى لێکراوە، بەڵام سەرباری ئەمەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا دەڵێن دەترسن حکومەت بارى نائاسایى لە چوارچێوەى یاساى نوێى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆردا درێژە پێ بدات.

پرۆژە یاساکە لەلایەن پارتى دەسەڵاتدارەوە ئامادەکراوە و مافی ئەوە دەداتە دەسەڵاتە خۆجێیییەکان کە هاتوچۆى ئەو کەسانە سنورداربکەن کە مەترسیى لەسەر ئاسایشى گشتى دروست دەکەن، لە هەمان کاتدا ڕێگایان پێدەدات ماوەى دەستبەسەرکردنى کەسانى گومانلێکراو درێژ بکەنەوە.

ڕاگەیاندنى بارى نائاسایى لە بنەڕەتدا بۆ ماوەى سێ مانگ بوو کەچی  حەوت جار درێژکرایەوە و ماوەى دوو ساڵى خایاند.

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی 15ی ژولای ساڵی 2016، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا هەروا لەو کێشانەی تورکیایەو بووەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات. سەرباری ئەمەش گوێلەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکیا سەبارەت بە دەست هەبوونی لە کودەتاکەی ساڵی 2016، دەوڵەتی ئانکارا بە سەرکوت کردن و داپڵۆساندن و لەنێو بردنی دەنگە نەیارەکان تۆمەتبار دەکات.

 

سەرپەیڤ