ئه‌یلوول 15, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان تورکیا، ئاڵمان ، ڕووسیاو فەڕانسە لەمەڕ سووریا

کۆبوونەوەی چوارلایەنەی نوێنەری وڵاتانی تورکیا، ئاڵمان، ڕووسیاو فەڕانسە بەمەبەستی چارەسەریی قەیرانەکەی سووریا لە شاری "ئەستەمووڵ"ی تورکیا بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی تایبەتی حکومەتی تورکیا، ئاڵمان، فەڕانسەو ڕووسیا رۆژی هەینی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریاو ڕەوشی ئیدلەب لەباکووری ڕۆژاوای سوریا ڕاوێژیان کرد.

ئەو دانیشتنە بەمیوانداریی ئیبراهیم کالین وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا بەڕێوە چوو.

جارێ لەبارەی ئەو دانیشتنە زانیاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.

ئیدلەب لەباکووری رۆژاوای سوریا، هەروا لەچنگ گرووپە تیرۆریستییەکان دایەو حکومەتی سوریا بەنیازە لەچنگ تیرۆریستانی جێی داکۆکی ژمارێک وڵاتانی ناوچەو ڕۆژاوا ڕزگاری بکات.

پاش پێشڕەوییەکانی سوپای سوریا لەیەک ساڵی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان خۆیان گەیاندۆتە ئیدلەب .

سەرپەیڤ