نیسان 24, 2018 16:21 Asia/Tehran
  • دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی سکاڵای فەلەستین لەدژی ڕژێمی زایۆنی قەبوڵ کرد

بەڕێوەبەری ناوەندی کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی لە زانکۆی "قودس "وتی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی سکاڵای ئەم ناوەندە لە ڕژێمی زایونی بە هۆی پەلامارە سەربازیەکانی ئەم ڕژێمە بۆسەر ناوەندی کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی وتەقاندنەوەی بیناکەی قەبوڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ سێشەممەی رۆژنامەی واوەناوچەیی " ئەلقودس ئەلعەرەبی " چاپی لەندەن " فەهەد ئەبوئەلحاج" بەڕێوەبەری ناوەندی کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی لە زانکۆی قودس وتی: سەربازانی ڕژێمی زایونی بە پەلاماربۆسەر ناوەندی کاروباری یەخسیرانی فەلەستینی وڕۆخانی بیناکەی ، سەروەت وسامانیانیشیانی چەپاووتاڵان کرد. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین یش شەوی دوشەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە بە نوێنەرایەتی لە دەوڵەتی فەلەستین ولە پێناوی ئەنجام دانی ئەرک وئەستۆگری وپشتیوانی لە شارومەندانی فەلەستینی ، سەبارەت بە سیاسەتەکانی هەڵاواردنانەی ڕژێمی زایونی کە بووە بە هۆی بنپێکردنی وڵاتانی ئەندامی گرێبەستی هەڵوەشانی زۆرێنەی هەلاواردنەکانی ڕەگەزی ، سکالانامەیەکی ڕێک وپێک کردو ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوەکانی کردووە. لەلایەکی ترەوە " کەماڵ ئەلخەتیب" جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامی ناوچەکانی نۆزدە چل وهەشت ، عەرەبستانی بەبەرپرسی ناردنی یارمەتیەکانی ماڵیی وگوماناوی بۆ قودسی داگیر کراو بە مەبەستی بەدی هێنانی ناکۆکی وکێشە لە پاوەجیی خەڵکی فەلەستین وبرەوپیدانی هەڵوێست وسیاسەتەکانی عەرەبستانی سەعودی زانی. 

سەرپەیڤ