May 08, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری موگرینی: ئەورووپا نابێ چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گرێ بدات بە بڕیاری واشینگتۆنەوە

راوێژکاری فدریکا موگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە کەسێکی خۆویست زانی و وتی: ئەورووپا نابێ لە مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا ئەوەندە بایەخ بە ترەمپ بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ناتالی توچی" Nathalie Tocci لە تویتەردا نووسی: ڕەنگە ئەورووپا نابێ ئەوەندە بایەخ بدات بەو خۆویستە گەورەیە (دۆناڵد ترەمپ) و تەرکیزی خۆی بخاتە سەر پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە بێ ئەمریکا.

تەگەرەنانەوەکانی ئەمریکا لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دوابەدوای دەسەڵات گرتنە دەستی دۆناڵد ترەمپ بووە بە مەترسییەک لە مەر هەڵوەشانەوەی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بڕیارێک کە بەرەوڕووی ڕەخنەی بەربڵاوی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لەوان لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەڵمان و  یەکێتیی ئەورووپا) و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستان و کەسایەتییە ئەمریکاییەکان بۆتەوە

ترەمپ بڕیارە ڕۆژی سێشەممە هەڵوێستی خۆی  بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕابگەیەنێ.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە.

 

سەرپەیڤ