May 11, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • دژکردەوەی یەکێتی ئوروپا لەبەرامبەر دۆخی باشووری سووریا

یەکێتی ئوروپا لە کاردانەوە بە شەڕی ئەم دوایەی سنوورە باشووریەکانی سووریا خوازیاری کەمکردنەوەی کێشەو ئاڵۆزیەکان و دانبەخۆداگرتنی هەموو ڕۆڵگێڕانی ناوچەکە بوو .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، دەزگەی کردە دەرەوەییەکانی یەکێتی ئوروپا کە وەک وەزارەتی دەرەوەی ئەو یەکێتییە دەوردەبینێ، رۆژی پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا شەڕو پێکدادانی ئەم دواییەی نێوان هێزە سووری و زایۆنییەکانی"بەتوندی جێی نیگەرانی" زانی.

ئەو ڕێکخراوە بەدووپات کردنەوەی هەڵوێستەکانی پێشووی خۆی لە داکۆکی کردن لە رژیمی زایۆنیستی و بێ ئاماژە بە دەسدرێژکاری ئەو رژیمە بۆسەر خاکی سووریا، ڕایگەیاندووە کە "مافی بەرەڤانیی ئیسرائیل لە خۆی" بەڕەسمییەت دەناسێ.

ئەو بەیاننامە بەئاماژە بە بوختان هەڵبەستنی میدیا رۆژاواییەکان لەدژ ئێران لەوبارەوە ڕایدەگەیێنێ: یەکێتی ئوروپا هاوکات داوا لەهەموو دەورگێڕانی ناوچەیی دەکا، دانبەخۆدابگرن و لەهەرچەشنە کێشەیەک کە سەقامی ناوچەکە لاوازتر دەکا، خۆببوێرن.

رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە بەئیدیعای هێرشی ئێران بۆسەر پێگەکانی ئەو رژیمە لە سوریا، چەند مووشەکێکی گرتە خاکی ئەو وڵاتە.

میدیاکان بەگێڕانەوە لە سەرچاوە سەربازییەکان ڕاپۆریان دا، سیستەمە دژە ئاسمانییەکانی سوپای سووریا توانیان زیاتر لەنیوەی مووشەکە تێگیراوەکان، پێوشوێن بگرن و لەناویان ببەن.

سەرپەیڤ