May 26, 2018 13:23 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: ئەمریکا ئیدی هیچ مافێکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا نییە

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت کە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ئەتۆمی) ، هەرچەشنە مافێکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە واشنگتۆن سەندووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "نۆڤێستی"؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا لەپەیوەندیی لەگەڵ ئەنجامی دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بێ ئامادەبوونی لایەنی ئەمریکی ڕایگەیاند، بەشداربووان لە دانیشتنی ڤیەن، نیگەرانی قووڵی خۆیان لەبارەی چوونەدەری یەکلایەنەو بێ بنەمای واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەربڕی.

شاندی نوێنەرایەتی ڕووسیاش پێی داگرت کە وەها کردەیەک پێشێلکەری ڕاستەقینەی ڕێککەوتنە هەمەلایەنەکان لەمەڕ چارەسەریی پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەروەها بڕیارنامەی ژمارە٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشت ڕاست کردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە.

دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەئامادەبوونی ئێران، پێنج وڵاتی دیکەی ئەندامی ئەو ڕێککەوتنە، نوێنەری یەکێتی ئوروپاو بێ ئامادەبوونی ئەمریکا، و هەروەها یوکیا ئامانۆی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە هۆتێل "کۆبورگ"ی ڤیەنی ئۆتریش دوێنێ هەینی بەڕێوە چوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای بەدووپات کردنەوەی تۆمەتی پڕووپووچ پاڵدانە ئێران، چوونەدەری واشنگتۆن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوەی ئابلۆقە ناڤۆکییەکان لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ