May 26, 2018 16:12 Asia/Tehran
  • ڕوس نەوت: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام دەبێتە هۆی پەرەسەندنی بێ وێنەی نرخی نەوت

بەڕێوەبەری کۆمپانیای "ڕووس نەوت" وتی: بڕیاری یەک لایەنەی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرنامەی کۆهەنگاوی بەرجام ئەگەری ئەوەهەیە نرخی نەوت بە شێوەی بێ وێنە پەرە پێ بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فوربز: ئایگور سچین " بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی " ڕوس نەوت" هەینی لە کووبوونەوەی نێودەوڵەتی ئابووری لە سین پیترزبورگ ی ڕوسیا وتی: بڕیاری چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام چ بمانەوێ چ نەمانەوێ دەبێتە هۆی دابەزینی بەرمیلەکانی نەوتی ئێڕان لە بازاڕی عەرزەی جیهانی وپێشەسازی ئوروپا وئەمریکا کارتێکەری ئەم کردەوەیەی کۆشکی سپی هەست پێ دەکەن . سچین وتیشی: نەیارەتی لەگەڵ ڕێککەوتن نامەکانی نێودەوڵەتی کە ئەگەری بەرەو کێشە وئاڵوزی نانەوەی کردەوەکانی ئەمریکا لە گوڕەپانی نێودەوڵەتی دابین دەکا، پێشەو کاری هەمیشەیی ئەمریکایە.بەڕێوەبری جێ بەجێ کرانی ڕووس نەوتی وتیشی: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، وەکوو هۆکارێکی بە دەر لە بازاڕی نەوت، ئیتر بەشی نەوتی جیهان هیچ پێش بینیەکی لەسەر ناکرێت. سچین وتی: بایکوتە داسەپێندراوەکان بەسەر بازاڕی هیدروکەربونەکان بە ناچاری دەبێتە هۆی زیدە کرانی نرخی بایکوتی هەمیشەیی بەسەر نرخی نەوت . دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە هەشتی مای بە دوپات کردنەەوەی تاوانە بێ پایە وبنەڕەتەکان لەدژی ئێران ، چوونەدەری واشنتۆن لە بەرجام وگەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند . ئەم کردەوەیەی ترامپ لەگەڵ مەحکومیەتی بەربلاوی ناوخۆیی ونێودەوڵەتی ڕووبەڕووبووە وە. /.

سەرپەیڤ