ته‌مووز 17, 2018 18:24 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی مۆگرینی بە ئیدیعایەکی رژیمی زایۆنیستی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا لە نامەیەکی توند بۆ وەزیری ئیسرائیلی، ناوبراوی بە هێنانەئارای ئیدیعای تەماوی و پڕوپووچ تۆمەتبار کرد.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس ئەمڕۆ سێ شەممە ڕاپۆری دا؛ فدریکا مۆگرینی لەو نامەیەدا داوای کرد لە "گیلعاد ئەردان" وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و کاروباری ستراتژیکی رژیمی زایۆنی هەتا ئیدیعا پڕوپووچەکانی لەبارەی ئەوەی کە یەکێتی ئوروپا لەڕێی ڕێکخراوە سەربەخۆکان داکۆکی دراڤی لە تیرۆریزم کردووە، بسەلمێنێ.

مۆگرینی لەو نامەیەدا کاردانەوەی پێشاندا بەرامبەر ڕاپۆری وەزارەتی کاروباری ستراتژیکی رژیمی زایۆنی لەمانگی مای کە سەردێڕەکەی "بەملوێنان یۆرۆ لەلایەن دەم و دەزگەکانی یەکێتی ئوروپا دەدرێ بە ڕێکخراوە ناحکومەتییەکانی هاوپێوەند بەتیرۆریزم و ئابلۆقەدەری ئیسرائیل" بوو.

لەو ڕاپۆرەدا ئیدیعا کراوە، لە ساڵی٢٠١٦ یەکێتی ئوروپا داکۆکیی دراڤی کردووە لە ١٤ڕێکخراوی نادەوڵەتیی فەلەستینی وئوروپایی کە بەئاشکرا بزووتنەوەی جیهانیی بایکۆتی ئیسرائیل"بی دی ئێس" برەو پێ دەدەن.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا ئەو ئیدیعایەی بە ئاژاوەگێڕانە، قەبووڵنەکراو، نالۆژیکانەو فیتنەگێڕانە زانیوە.

بزووتنەوەی جیهانیی بایکۆتی ئیسرائیل(BDS) بەئامانجی داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکانی شارومەندانی فەلەستینی لە ساڵی٢٠٠٥ چالاکیی خۆی دەس پێ کرد.

سەرپەیڤ