ئاب 06, 2018 19:27 Asia/Tehran
  •  جێ بە جێ کردنی یاسا  ڕێگرەکانی یەکێتیی ئورووپا دژی ئەمریکا لە سبەینێوە

یەکێتیی ئوروپا ڕایگەیاند کە یاسا ڕێگرەکانی ئەو یەکێتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران لە سبەینێوە جێ بە جێ دەکرێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز " فدریکا موگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی دووشەمە لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان  ،فەڕانسا و بریتاینا وێڕای  دەربڕینی پەژارە لە   بەکارهێنانی دووبارەی  بایکوتە یەک لایەنەکانی ئەمریکا دژی ئێران ڕایگەیاند بەڵگەی  نوێی یاسا ڕێگرەکانی بایکوتی  یەکێتیی ئوروپا  لە سبێینیوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو بایکوتانە جێ بە جێ دەکرێت . لە بەیاننامەکەی  یەکێتیی ئوروپادا هاتووە کە ئەو یەکێتییە و واژۆکارانی دیکە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران هەوڵ ئەدەن کە  ڕێگاکانی سەرمایەنانەوە لە ئێران   کراوە بمێنێتەوە .   ئەو بەیاننایەمە  دەڵێت  کە لایەنەکانی بە جێ ماو لە بەرنامەی کۆ هەنگاو بەڵێنیان داوە کە بۆ  پاراستن و ڕاگرتنی ڕێگاکانی کاریگەری  دارایی لە گەڵ  ئێران  و درێژەی  هەناردەی نەوت و گازی ناڤۆکی  ئێران هەوڵ بدەن .بە پێی ئەو بەیاننامەیە هەڵوەشانەوەی بایکوتەکانی هاوپەیوەند بە کاروباری ناڤۆکی بەشی  پێویستی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێرانە . کاربەدەستانی  دەوڵەتی ئەمریکا ڕایانگەیاند بایکوتەکان بە مەبەستی  گۆڕینی  ڕەفتاری ئێران ڕۆژی سێشەمە جێ بە جێ دەکرێت .  ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و گرووپی  پێنج کۆیەک دوای نزیکەی دوو ساڵ وتووێژی چڕۆپڕ لە نێوان ئێران  ئەمریکا بریتانیا چین و فەڕانسا ئاڵمان و ڕووسیا لە ساڵی 2015 واژۆ کرا .  تڕەمپ 8 مای چوونە دەری ئەمریکا لەو  ڕێککەوتنەی ڕاگەیاند . ئەو کارە ڕووبەڕووی  ڕەخنەگەلی بەربڵاوی جیهانی و بە تایبەت  لایەنەکانی دیکەی واژۆکاری بەرجام بووەوە  و ئەو وڵاتانە  ڕایانگەیاند کە  پێبەندی بەرجام دەبن و لاگری  لێ دەکەن .

سەرپەیڤ