ئه‌یلوول 25, 2018 10:34 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی چین لە دیداریدا لەگەڵ زەریف: پکەن پێوەندیی ئابووریی لە تاران درێژە پێ دەدات

وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێراندا بە پێداگری لە سەر پێبەندیی پکەن بە پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: پکەن درێژە دەدات بە پێوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا؛ "وانگ یی" Wang Yi وەزیری دەرەوەی چین و "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک لە دیدارێکدا سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان بەتایبەت لە بواری ئابووری و هەروەها پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

وانگ یی هەروەها پەلامارە تیرۆریستییەی ئەهواز (هەڵکەوتوو لە باشووری رۆژاوای ئێران) سەرەخۆشی کرد کە شەهید بوونی ٢٥ کەس و بریندار ڤبوونی زیاتر لە ٦٠ کەسی بە دواوە بوو.

زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشداری لە حەفتا و سێهەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرک کردووە.

"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی دووشەممەیش لەگەڵ "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەروەی یەکێتیی ئەورووپا و "ژان ئیڤ لۆدریان"Jean-Yves Le Drian وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە شێوەی جیاجیا دیدار و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ