ته‌مووز 08, 2019 08:22 Asia/Tehran
  • دانیشتنی لوتکەیی لایەنەکانی واژۆکەری رێککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکەتی ئوروپا ، باسی بەڕێوەچوونی دانیشتنی لایەنەکانی واژۆکەری رێککەوتنی ناڤۆکی کرد .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی دەنگوباسی دۆیچە وێڵە ، مایا کاسیانیچ وتەبێژی فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا رۆژی یەکشەممە گوتی : لایەنەکانی واژۆکەری رێککەوتنی ناڤۆکی ، خەریکی لێکدانەوەی بەڕێوەبردنی دانیشتنی لوتکەیی ئەگەریین چونکە لە بارەی راگێندرانی بەرزکردنەوەی پیتاندنی ئۆرانیوم لە ئێران ئێجگار بەپەرۆشن . 

 کاسیانیچ بێ ئاماژە بە بەڵێن شکێنیەکانی ئەمریکا و خاوەخاوەی ئوروپپیەکان لە کاردانەوە بە ھەنگاوی دوھەمی رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران گوتی : لایەنەکانی دیکەی بەرجام لە بارەەی ھەنگاوەکانی دواتری رێککەوتنی ناڤۆکی بڕیار ئەدەن . 

 کەمبوونەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی بە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی و داسەپاندنی بایکۆتی زاڵمانەی واشنگتۆن و خاوەخاوەی ئوروپیەكان ئەنجام دەبێ . 

سەرباری پێبەندیی ئێران بە رێککەوتنی ناڤۆکی و جێبەجێ کردنی بڕگەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئەندامە ئوروپیەکانی ئەم رێککەوتنە ، گفتی خۆیان لەم بارەوە لەوان جێبەجێ کردنی میکانیزمی تایبەتی دراڤیی لە گەڵ ئێران ناسراو بە ئینتێکس بە جێ نەھێناوە. 

سەرپەیڤ