ناڕەزایەتی سودانیەکان بە رێککەوتنی سازانی خارتووم و تەلەڤیڤ
بە دوای راگێندرانی ئاسایی کرانی پێوەندی سودان لە گەڵ رژێمی زایۆنی ، خەڵکی ئەم وڵاتە شەوی ھەینی بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بەم رێککەوتنە لە خارتووم دەستیان دایە خۆپێشاندان .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی سودان ، لەو خۆپێشاندانەدا ، ناڕازیان ، ناڕەزایەتیی خۆیان بە ھەنگاوی حکومەتی عەبدوڵڵا حەمدوک لە ئاسایی کردنی پەیوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند .
دوو پارتی «المؤتمر» و «البعث» ی سودانیش دژایەتی خۆیان لە گەڵ بڕیاری حکومەتی حەمدوک بۆ ئاساییی کردنی پەیوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاندبوو .
سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی ھەینی لە کۆشکی سپی بە فەرمی رایگەیاند ئاسایی بوونەوەی پێوەندی نێوان ئیسراییل و سودان دەسپێبووە .
پێشتر بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ئەنساروڵڵای یەمەن و مەحمود عەباسی سەرۆکی قەوارەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی ئەم ھەنگاوەی حکومەتی سودانییان شەرمەزار کردبوو .