شوبات 01, 2018 13:07 Asia/Tehran
  • نەتانیاهوو و دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی دژ بە ئێران لە دیداری گابرییەل

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆمی ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمان بۆ دووپات کردنەوەی بانگەشە بێ بنەماکانی خۆی سەبارەت بە بوونی ئێران لە سووریا وتی: لەبەر بوونی ئێران لە سووریا و لوبنان، پرسی ناوچەکە ئاڵۆزکاوتر بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی هائارێتس؛ گابرییەل کە ئێستا لە تێلاڤیڤدایە، لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە لەئارادا بوونی هەندێ کێشە و ناکۆکی لە نێوان دوو لایەن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئەڵمان لە سەر هەندێ پرس و بابەت لەوان سووریا و داعش لەگەڵ ئیسراییل هاوبیر و ڕایە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمان وتیشی: ئەم وڵاتە ئێستایش هەر پێبەندە بە ڕێگاچارەی کۆتایی هێنان بە کێشەی ئیسراییل - فەلەستین.

کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی ئێرانیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هێزی سەربازی لە سووریا دا هەیە و هەوڵ دەدات پلە و پێگەی خۆی لە ناوچەکە بەهێزتر بکات؛ ئەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی ئێران بەردەوام جەختیان کردووە ئامادەبوونی ئێران لە سووریا تەنیا لە ئاستی راوێژکاریدایە و ئەویش بە پێی داخوازی دەوڵەتی یاسایی ئەم وڵاتەیە.

سەرپەیڤ