ئاب 16, 2018 10:03 Asia/Tehran
  • حەماس: رژیمی زایۆنی باجێکی قورس دەدا

موشیر ئەلمسری لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) دوێنێ چوارشەممە لە کاردانەوە بە گەڵاڵەی ڕژیمی زایۆنی بۆ تیرۆری ڕێبەرانی ئەو بزووتنەوەیە، وتی: ئەو رژیمە باجێکی قورس دەدا.

رۆژنامەی زایۆنی هائارێتس رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئاگۆست نووسی: فەرماندەرانی هەواڵگری و ئاسایشیی ئیسرائیل گەڵاڵەی تیرۆری فەرماندەرانی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززەیان ئامادەکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، موشیر ئەلمسری وتی: هەڕەشەی داگیرکەران لەمەڕ تیرۆری ڕێبەرانی موقاوەمەو حەماس، تەنیا دەبێتە مایەی پێداگری و مکوڕبوون لەسەر هەڵبژاردنی بژارەی خۆڕاگری.

ئەلمسیری لەبارەی هاوکات بوونی ئەو هەڕەشەو گوڕەشانە لەگەڵ هەوڵدانەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەس لەگەڵ رژیمی زایۆنی وتی: ئەو هەوڵانە زیاتر لەلایەن بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بۆ سەرپۆش نان لەسەر شکستی گەڵاڵەکانی ئەو رژیمە لە غەززە ئەنجامی گرتووە.

رۆیتەرز هەینیی ڕابردوو ئیدیعای کردبوو، رژیمی زایۆنی و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی تێکهەڵچوونەکان لەناوچە سنوورییەکانی نێوان دوولایەن.

پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە پاش دەس پێ بوونی ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە لەو ناوچەیە، پەرەی سەندووە.

لە خۆپێشاندانەکانی مافی گەڕانەوەی فەلەستینیان کە لە سیی مارسی ڕابردووەوە دەس پێ وبوە، تائێستا ١٧٦ شارومەندی فەلەستینی شەهیدو زیاتر لە١٨هەزار کەس بریندار بوونە.

سەرپەیڤ