ئه‌یلوول 17, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بوجەی فەلەستینییەکانی تەرخان دا بە ڕژێمی زایۆنی

دەوڵەتی ئەمریکا بە بڕینی بەشێکی دیکە لە یارمەتییە دراوییەکانی بە فەلەستینییەکان بە بڕی ١٠ ملوێن دۆلار کە خەرج دەکرا بۆ برەو پێدانی پرۆسەی سازش، ئەو یارمەتییانەی تەرخان داوە بە ڕژێمی زایۆنی.

ئەمریکا زیاتر لە ٥٠٠ ملوێن دۆلاری ئەو یارمەتییانەی راگرتووە کە پێشتر دەیدا بە فەلەستینییەکان.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا؛ بە گێرانەوە لە ژێدەرێکی ئاگادار؛ بوجەی تەرخان دراو بە فەلەستینییەکان لە ئاراستەی پرۆژەکانی هاوپێوەند بە گەڵاڵەی سازش لە ناوچە، لەمەبەدوا دەدرێ بە دانیشتوانی فەلەستینی داگیرکراو.

هەروەها لێژنەی کارگێریی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین بە سەرۆکایەتیی "مەحموود عەباس" سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا هەڕشە و گوڕەشەکانی واشینگتۆن دژ بە دادگەی کەتنیی نێودەوڵەتیی لاهە (ICC)ی بە بنپێ کردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان زانی.

لێژنەی کارگێریی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین  راشیگەیاند: داکۆکیی ئەمریکا لە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی تا ئاستی جەنایەتی جەنگی توندتر و پتەوتر بووە.

"جۆن بۆڵتۆن" ohn  Bolton ی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەر هەڕەشەی بایکۆتی کرد لە دادگەی کەتنیی نێودەوڵەتیی لاهە.

لێژنەی کارگێریی ڕێکخراوی ڕزگاریدەری فەلەستین  هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ دابین کردنی کەمبوونی بودجەی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان "ئانڕوا" UNRWA ، خوازیاری دەورگێڕانی ئەم ناوەندە لە مەسەلەی چارەسەر کردنی کێشەی پەنابەران لەوان مافی گەڕانەوەیان بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمدواییە ڕایگەیاند کە هەموو یارمەتییە دراوییەکانی ئەم وڵاتە بە ئانڕوا (ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان) ڕادەگرێ.

سەرپەیڤ