تشرینی دووه‌م 01, 2018 19:24 Asia/Tehran
  • شەهادەتی پتر لە ٣٠٠ فەلەستینی لە کاتی ڕاگەیندرانیی قۆدس وەکوو پێتەختی ئسرائیل

ناوەندی مۆتاڵای کارو باری زایۆنیستی فەلەستینی "قۆدس" ڕایگەیاند: لە کاتی ڕاگەیاندرانیی بەیتولمۆقەدەس وەکوو پێتەختی رژیمی زایۆنی تا بە ئێستا، پتر لە ٣٠٠ شارومەندی فەلەستینی لە لایەن سەربازییە ئسرائیلییە کانەوە شەهید بوون.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ناوەندی موتاڵای کارو باری زایۆنیستی فەلەستینی "قۆدس" لە ڕاپۆرتێک دا بەڕاشکاوی گوتی: لە سەرجەم ٣١٦ شەهیدی فەلەستینی ، ٦٨ کەس، منداڵن. ئەم ناوەندە لە بنکەکانی مافەوانی و ڕێکخراوەکانی سەر بە دام و دەزگای خۆبەڕێوە بەری فەلەستین داوایکرد تا بۆ موحاکمە و سازا دانیی سەرانی "تێلئەبیب" لەبەر ئەنجامدانی تاوانکاری جەنگی دژی گەلی فەلەستین کردەوەی خێرا ئەنجام بدەن.

"داناڵدترەمپ" سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  ، شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧ سەرەڕای نەیاریەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانییەکان ڕایگەیاند: ئەمریکا ، قۆدس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بە فەرمی دەناسێت.

 شاری قۆدس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسولمانەکانی تێدایە، بەشێکی جیانەکراوی فەلەستینە و لە گرنگترین شوێنە سێیانە پیرۆزەکانی ئیسلامی دێتە ئەژمار و جێگا و گرنگایەتی تایبەتی هەیە لای موسولمانەکان دا .

سەرپەیڤ