کانونی یه‌که‌م 11, 2018 13:43 Asia/Tehran
  • لەقاو درانی دەستێدابوونی عەرەبستان لە تیرۆری یاسر عەرەفات

ڕاوێژکاریی پێشووی سەرۆکی خوالێخۆشبووی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رایگەیاند عەرەبستان دەستی هەبووە لە تیرۆر کرانی "یاسر عەرەفات"ـدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم؛ "بەسام ئەبووشەریف" ڕاوێژکاری پێشووی "یاسر عەرەفات" سەرۆکی خوالێخۆشبووی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: "جۆرج بوش" سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا پاش کۆبوونەوەی "ئاریەل شارۆن"ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسراییل لەگەڵ سەعودییەکان، ڕازی بووە بە هاوکاری کردنی ڕژێمی ئالی سەعوود لە تیرۆری عەرەفاتدا.

"یاسر عەرەفات" کە ساڵی ١٩٥٩ بناغە و بنچینەی بزووتنەوەی ڕزگاریدەری فەەلستین (فتح)ی دانا،  لە ساڵی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٤ سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بوو، نۆڤەمبەری ٢٠٠٤ لە نەخۆشخانەیەکدا لە پاریس کۆچی دوایی کرد کە دواتر دەرکەوت ناوبراو بە مادەی ژاراوی "پلۆتۆنیۆم" تیرۆر کراوە.

ڕاوێژکاری پێشووی عەرەفات بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بەڵگەی سەبارەت بە کۆبوونەوەی بوش و شارۆن لە دەستدایە وتیشی: ڕژێمی سەعوودی لە کاتێکدا ڕازی بوو بە تیرۆر کرانی عەرەفات کە ئەوی بە لەمپەرێک دەزانی لە سەر ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

سەرپەیڤ