کانونی یه‌که‌م 11, 2018 19:40 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی پەیوەندیی لەمێژینەی رژیمی سەعودیاو زایۆنی

نوێنەری عەرەبی کنێست(پەرلەمان)ی رژیمی زایۆنی بە لەقاودانی پەیوەندیی لەمێژینەی عەرەبستان لەگەڵ ئیسرائیل، وتی: هەوڵ دەدا بەڵگەو سەنەدی هاوپێوەند بەو پەیوەندییانە کۆبکاتەوە.

"ئەیمەن عودە" سەرۆکی پارتی لیستی هاوبەشی عەرەبی لە کنێست(پەرلەمان)ی رژیمی زایۆنی لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین بەئاماژە بە هەوڵەکانی ڕیاز بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تەلاڤیو ڕایگەیاند: پەیوەندیی رژیمی سەعودیاو ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بەر لە دروست بوونی ئەو رژیمە.

نوێنەری عەرەبی کنێست(پەرلەمان)ی رژیمی زایۆنی بەپێی یاسای ئەرشیڤ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان جەختی کرد لەسەر لەقاودرانی وردەبابەتی هاوپێوەند بە پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان پاش تێپەڕینی سی ساڵ بۆ بیروڕای گشتی، و وتی: پێویستە نەتەوەکان ئاگادار بن ئەو ڕژیمانە چلۆن بەدرێژایی مێژوو بە فرۆشتنی فەلەستین، زەبریان لە پرسی فەلەستین داوەو ئێستاش لەو ئاراستەدا هەنگاو هەڵدەگرن.

عودە بەئاماژە بە نەیارەتی کابینەی ئێستای ئیسرائیل لەگەڵ دەسڕاگەیشتنی ناوبراو بە یاسای ئەرشیڤ بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان، وتی: هەوڵدان لەو بارەوە، سەرباری هەرچەشنە نەیارەتییەک لە کنێستی رژیمی زایۆنی، بەردەوام دەکرێ.

سەرپەیڤ