پەلاماری هێزە زایونیەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئەردەن
هێزەکانی ڕژیمی زایونی جارێکی دیکە پەلاماریان کردە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر ، هێزەکانی ڕژیمی زایونی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە بە پەلامار بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی ، 30 فەلەستینیان قۆڵبەست کرد . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی مێدیا فەلەستینیەکان ؛بە دوای پەلاماری زایونییەکان بۆ سەر کەرتی ڕۆژئاوایی تێکهەڵچوونێکی قۆرس لە نێوان زایونییەکان و شاروومەندانی فەلەستین ڕوویدا . زایونیەکان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئامانجە پاوانخوازانەکانی خۆیان ڕۆژانە پەلامار دەکەنە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی فەلەستین و لاوانی فەلەستینی بە بانگەشەگەلی پووچ و بێ بنەما قۆڵبەست دەکەن .ناوەندی لێکۆڵینەوەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕایگەیاند : هێزەکانی ڕژیمی زایونی لە ساڵی 2018 پێنج هەزار و 700 کەس بۆ وێنە نوسەد و 80 منداڵ و سەد و 75 ژنیان گرتووە .