کانونی یه‌که‌م 29, 2019 19:23 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی ڕژیمی زایۆنی بۆ رۆنانی ٢٠٠٠ یەکەی ئاوەدان لە فەلەستینی داگیر کراو

فەرمانگەی مەدەنی ڕژیمی زایۆنی باسی لە بڕیاری ئەم ڕژیمە کرد بۆ رۆنانی ٢٠٠٠ یەکەی ئاوەدان لە لە رۆخی خۆرئاوایی و قۆدسی داگیر کراودا.

بە پێینووسراوەی ڕۆژی یەکشەممەی رۆژنامەی عەبری زمانی"هائارتس"،گەڵاڵەی رۆنانی یەکەکانی ئاوەدانی تازە لەم حەوتەیە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕۆنانی فەرمانگەی مەدەنی رژیمی زایۆنی یەوە پەسەند دەکرێت.

پەسەند کرانی گەڵاڵەی ڕۆنانی یەکەئاوەدانەکان دوابە دوای قسەکانی حەوتەی ڕابردووی"بینیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەبارەی ڕۆنانی سێ هەزار بینای تازەی زایۆنی نشین لە رۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئەردەن بەڕێوە دەچێت. 

نەتانیاهۆ بەرلەمەیش ڕایگەیاندبوو لەهەوڵدایە بۆ پەیوەسکردنیی ناوچەی"غور"لە ئەردەن بە ناوچەکانی ژێر رکێفی ڕژیمی زایۆنی و وەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ پەیوەسبوونی هەموو شارۆچکە زایۆنی نشینەکانیی رۆخی خۆرئاوایی بەم رژیمە. ئەنجوومەنی ئاسایشتی رێکخراوەی نەتەوەکان دیسەمبەری ٢٠١٦ بەدەرکردنی بڕیارنامەیەک لە ئیسرائیل داوایکرد کۆتایی بدات بە، بەرنامەکانی شارۆچکە رۆنان لەناوچە داگیر کراوەکان دا.

رژیمی زایۆنی بەردەوام بەبێ سەرنجدان بە ویستی کۆمەڵگای جیهانی بەردەوامە لە سەر ڕۆنانی شارۆچکە زایۆنی نسینەکان و ئەمریکایش لە ئیسرائیل پشتگریدەکات.

سەرپەیڤ