تشرینی دووه‌م 05, 2020 20:50 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوەکان: مزگەوتی ئەقسا شوناسێکی ئیسلامی ھەیە

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مزگەوتی ئەقسای بە ھەڵگری شوناسی ئیسلامی زانی.

ڕۆژنامەی زایونیستیی «جرۆزاڵم پۆست» ڕۆژی پێنج شەممە لە ماڵپەڕی خۆی دا وێڕای ئاماژە کردن بە دەرچوونی بڕیارنامەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئیسلامی بوونی شوناسی مزگەوتی ئەقسا، نووسی: نزیکەی ١٣٩ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکیان پەسەند کردووە کە تیای دا مزگەوتی ئەقسا تەنیا وەک شوێنێکی پیرۆزی ئیسلامی ناوبردراوە.

بڕیارنامەکەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئیسلامی بوونی مھگەوتی ئەقسا یەکێک لەو حەوت بڕیارنامە دژی ئیسرائیلییەیە کە لێژنەی چوارەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە لە نیۆیۆرک پەسەندی کرد.

«ڕیاز ئەلمالیکی» وەزیری کاروباری فەلەستین وێڕای پێشوازی کردن لە پەسەند کرانی ئەم بڕیارنامانە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان،جەختی کرد: پەسەند کرانی ئەم بڕیارنامەگەلە وا دەر دەخات کە ھەڵوێستی کۆمەڵگای جیھانی ھەروا لە ھەمبەر مافی گەلی فەلەستین و ئاوارەکانی و ھەروەھا بەرنگار بوونەوەی کردەوەو تاوانکارییەکانی ئیسرائیل نەگۆڕە.

سەرپەیڤ