برینداربونی دەیان فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن
کانونی یهکهم 26, 2020 11:44 Asia/Tehran
لەشکەریانی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن ، دەیان کەسیان بریندار کرد .
بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستینی ، فەلەستینیەکانی دانیشتووی شارەکانی رمەڵڵا ، سلفیت و کەفەرقدوم لە لێواری رۆژاوا ، دوانیوەڕۆی ھەینی بۆناڕەزیەتی بە دەست بەسەرداگیرانی زەوی و زاریان و بەردەوامبوونی شارۆچکە سازیی رژێمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوا دەستیاندایە خۆپێشاندان .
لەشکەریانی ئەرتەشی رژێمی داگریکەری زایۆنی بە فیشەکی جەنگی و گازی فرمێسکھێن پەلاماریان کردە سەر خۆپێشاندەران کە لە ئەنجام دا دەیان فەلەستینی بریندار بوون .