کانونی دوھەم 02, 2021 10:07 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیە ناڕازیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی

سەربازانی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر فەلەستینە نا ڕازیەکان لە ڕۆخی خۆرئاوایی ، چەند کەس لەوانیان بریندار کرد.


 

بە راپۆرتی ھەواۆدەریی فارس ، لەم پەلامارەدا کە لە گوندی دەیرجەریر هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ڕاموڵڵا ڕووی دا ، سەربازە زایۆنیەکان لە گوللەی جەنگی وگازی فرمێسک هێنەر لەدژی فەلەستینیەکان کەڵکیان وەرگرت کە بە ھۆیەوە چەند کەس لەوان توشی هەناسە بڕکێ بوون.

خەڵکی گوندی دەیر جەریر لەماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندان ناڕەزایەتیان دەربڕی بە کار وکردەی زایۆنیستەکان لە دروست کردنی شارۆچکەی زایۆنی نوێ لە سەرزەویەکانیان وهەرجاریش لەگەڵ  ئاکار وڕەفتاری توند وتیژانەی سەربازانی زایۆنی ڕووبە روو بوونەتەوە .

بەپێی بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، چالاکیەکانی شارۆچکە سازی ڕژێمی زایۆنیستی نایاساییە ، بەپێی ئەمە ڕژێمی زایۆنی بە ڕوخاندنی ماڵی فەلەستینیەکان وکردنەوەی شارۆچکەی زایۆنیستی ، درێژە ئەدات بە زاڵیەتی خوازیەکانی خۆی .

 

 

سەرپەیڤ