ڕۆژهەڵاتی ناڤین
-
باڵوێزی ئێران لە بەیرووت: ئێران بەشانازییەوە داکۆکیی لەموقاوەمە دەکا
شوبات 10, 2018 09:48باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان وتی: نیزامی ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ بەشانازییەوە داکۆکی خۆی لە بەرەی خۆڕاگریی لە لوبنان، عێراق و سووریا ڕادەگەیێنێ.
-
"عوممان" میوانداری خولی نوێی دانووستانەکانی یەمەن
شوبات 10, 2018 11:29نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری یەمەن لە سەروبەندی کۆتایی هاتنی فەرمانبەریەتی خۆی(کۆتایی فیڤرییە)وتی کە جێنشنیەکەی خەریکی ئامادەکردنی بارودۆخەکەیە بۆ خولی تازەی دانووستانەکانی ئاشتی یەمەن لە وڵاتی عومان دا .
-
سوپای یەمەن سیستەمی بەرگریی"پاتریۆت"ی عەرەبستانی تێکشکاند
شوبات 10, 2018 09:43یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سیستەمی مووشەکیی پاتریۆت پەک-سێی رژیمی سەعوودیای لەباشووری رۆژاوای یەمەن تێکشکاند.
-
ڕێپێوانی فەلەستینییەکان لە ڕۆژی هەینیی تووڕەیی و تێکهەڵچوون لەگەڵ زایۆنیستەکان
شوبات 09, 2018 19:14شارە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکانی داگیرکراوی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەشکۆ بەنیشانەی تۆڵەسەندنەوە لەبەر تیرۆری شەهید ئەحمەد نەسر جرار ، خەباتکاری گوردانەکانی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس و بۆ ئیدانە کردنی بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەک پێتەختی ئیسرائیل بوون .
-
بەرگرتنی ڕژیمی بەحرەین لە خوێندنی نوێژی هەینی لە ناوچەی ئەلدوڕاز
شوبات 09, 2018 16:56هێزە ئاسایشیەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بە گەمارۆ دانی ناوچەی ئەلدوڕاز ، شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای هەڵکەوتەی بەحرەین بۆ هەشتا و دووهەمین هەفتە بەریان گرت بە بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمام سادق (ع) .
-
میشێل عەون لەدیداری کاربەدەستی ئەمریکایی: لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژیی ئیسراییل خۆڕاگری دەکات
شوبات 09, 2018 10:46میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە دیداری "دەیڤید ساترفیڵد" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی کردە هەڵوێستی ئەمدواییەی ئەنجومەنی باڵای بەرەڤانیی لوبنان و وتی: لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژیی زەوین و دەریایی ئیسراییل خۆڕاگری دەکات.
-
کەوتنە خواری کۆپتەرێکی سعودی لەباکووری ڕیاز
شوبات 09, 2018 09:58عەرەبستان ڕۆژی پێنج شەممە باسی کەوتنەخواری کۆپتەرێکی ئەم وڵاتەی کرد لە ناوچەی سەمامە لە باکووری ڕیاز .
-
کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعودی لە جووفی یەمەن
شوبات 09, 2018 09:58سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو دا لە پارێزگەی جووف لەباکووری ئەم وڵاتە، دەیان بەکرێگیراوی سعودییان کوشت .
-
دیمەشق: پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر دەیروزوور جەنایەتی جەنگییە
شوبات 09, 2018 09:03وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی هەینی لە نامەیەکدا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، پەلاماری ڕۆژی پێنجشەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە ناو نیودەوڵەتی دژ بە داعش بە فەرماندەرێتیی ئەمریکا بۆ سەر دەیروزور، لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزە دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتەی بە جەنایەتی جەنگی وەسف کرد.
-
وتووێژی تەلەفوونیی میری قەتەر لە گەڵ بەرپرسی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس
شوبات 09, 2018 04:48دوای ئەوەی کە ناوی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس کەوتە ناو لیستی ڕەشی ئەمریکا ، میری قەتەر ڕایگەیاند لاگریی قەتەر لە بزووتنەوەی حەماس درێژەی دەبێت .