-
بڕیاری لابردنی پارێزبەندییەکەی سۆران عومەر هەڵدەوەشێتەوە
حوزهیران 15, 2020 23:58دکتۆر«ڕێوازفایەق» سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵدەوەشێنێتەوە.
-
سۆران عومەر پارێزبەندیی پێدرایەوە
حوزهیران 15, 2020 18:57سەرۆکى پەرلەمانى ھەرێمی کوردستان بریارى پارێزبەندى سەر سۆران عومەرى هەڵوەشاندەوەو ئەوەش بە بڕیاری هاوسەرۆکایەتى یەکێتى بووە.
-
وشداریی نێچیرڤان بارزانی لە بارەی دۆخی ناوچەکانی مادەی 140
حوزهیران 15, 2020 15:37سهرۆکی ههرێمی کوردستان پهیامێکی بڵاوکردهوه و ڕایگهیاند، دووبارهبوونهوه و فراوانبوونى بهردهوامیى هێرشه تیرۆرستییهکان له عێراق، بهتایبهتیش له ناوچهکانى مادهى (140)ى دهستوور دۆخێکى زۆر مهترسیدار و ئاڵۆزى بۆ دانیشتوانى ئهو ناوچانه له تهواوى پێکهاته ئایینى و نهتهوهییهکان هێناوهته ئاراوه.
-
راگیرانی دەوامی ھەزاران کارمەندی تەندروستیی لە ھەرێم
حوزهیران 15, 2020 13:28ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠ هەزار کارمەندی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن لەسەرجەم فەرمانگە تەندروستییەکان کرد، تەنها ئەو بوارە نەبێت کە پەیوەندی بە نەخۆشی کۆرناوە هەیە.
-
شاندی هەرێمی کوردستان دیسان دەچێتەوە بەغدا
حوزهیران 15, 2020 10:33فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتنو چارەسەری کێشەکان سەردانی بەغدا دەکات.
-
تهندروستیی سلێمانی: 432 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسهکهیان پهڕاند
حوزهیران 15, 2020 04:10وتهبێژی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند، 432 تووشبووی کۆرۆنا لهماوهی چوار ههفتهدا چاکبوونهتهوه و ڤایرۆسهکهیان پهڕاندووه.
-
رێکخراوی نەتەوەکان لێکۆڵینەوە لە 400 ملیارەکەی ھەرێم دەکات
حوزهیران 14, 2020 20:00دوو پەرلەمانتاری عێراق رایدەگەیەنن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان پەیوەندی پێوەکردون و دوای پێدانی زانیاری پێی راگەیاندوون کە بەدواداچوون بۆ 400 ملیارەکە دەکات.
-
کاردانەوەی یەکیەتی نیشتمانیی بە پەلامارەکەی داعش لە خانەقین
حوزهیران 14, 2020 14:38سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتووندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی خانەقین دەکات و دەشڵێت: “هەرچی زووە پێویستە کار بکرێت بۆ هەماهەنگی لەنێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئێمە حکومەتی فیدراِڵی عیراق بە بەرپرسیار و کەمتەرخەم دادەنێین و بێدەنگ نابین”.
-
داوای ھاریکاریی ئاسایشیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق
حوزهیران 14, 2020 13:46سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لە هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێخاس ژمارەیەک خوشک وبرای کاکەیی شەهید بوون بۆ سەقامگیری ئەو ناوچانە جەختدەکەینەوە لە بوونی هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و حکوومەتی عێراق.
-
بەرزبوونەوەی ژماری قوربانیانی پەلامارەکەی داعش بۆسەر خانەقین
حوزهیران 14, 2020 08:35ژماری قوربانیانی پەلامارەکەی داعش بۆسەر شاری خەنەقین کە شەوی رابردوو ئەنجام بوو ،بۆ 7 کوژراو و 4 بریندار بەرز بووەوە .