-
داخوازی کوردەکان بۆ ئەندامەتیی ئێراق لە دادگەی نێودەوڵەتیی لاهە
ئاب 04, 2019 02:46ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی قەڵاچۆ کرانی کوردە ئێزدییەکان، خوازیاری ئەندامەتیی ئێراق لە دادگەی نێودەوڵەتیی لاهە بوون.
-
تەرمی 74 منداڵی کورد لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باشووری عێراق دەرهێنرا
ئاب 03, 2019 14:34لە هەڵمەتی هەڵدانەوەی یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ لەچوار گۆڕی دۆزراوەی کوردانی قوربانیی ئەنفال لەباشوری عێراق، تائێستا تەرمی١٧١ کەس لەوان ٧٤ منداڵ و ٩٧ ژن لەو گۆڕە بەکۆمەڵە هێنراوەتەدەر.
-
هەولێر کەسێک بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا دیاریدەکات
ئاب 03, 2019 13:06نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کارا کراوەتەوە و کەسێکی نوێش بۆ ئەو نوێنەرایەتییە دیاریکراوە، پارتی دیموکراتیش بوونی ئەو نوێنەرایەتییە لەبەغدا، بۆ هەرێمی کوردستان بەگرنگ دەزانێت
-
چۆڵکرانی دە گوندی فەلەکانی هەرێمی کوردستان بە دوای تێکهەڵچوونی پەکەکە و تورکیا
ئاب 03, 2019 13:01بە دوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان 17 ڕگوندی دیکەی هەرێم بۆ وێنە دە گوندی مەسێحی نشین چۆڵ کران .
-
سێی ئاگۆست. ساڵوەگەڕی گشت کوژی و قەڵاچۆی ئێزدییەکان
ئاب 03, 2019 12:59پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا، سێی ئاگۆستی وەک ڕۆژی ڕەگەزکوژیی(جینۆساید) ی کوردانی ئێزدی بەفەرمیی ناسی.
-
نێچیرڤان بارزانی: ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان وەک جینۆساید ڕابگەیێنێ
ئاب 03, 2019 11:53سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵوەگەڕی قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە لایەن داعشەوە، داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد ئەو قەڵاچۆیە بەفەرمی وەک جینۆساید بناسێنێ.
-
داوای کاربەدەستانی ئاڵمانی بۆ زیاد کردنی یارمەتیەکانی ئەم وڵاتە بە ژنانی ئێزدی
ئاب 03, 2019 10:08ژمارێک لە کاربەدەستانی وڵاتی ئاڵمان لەوان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم ڵواتە ، خوازیاری زیادکردنی یارمەتیەکانی ئەم وڵاتە بوون بە ژنانی ئێزدی و وەرگرتنی ژمارێکی زیاتر لەوان وەک پەنابەر .
-
سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق: نەهێشتنی داعش تەنیا پرۆسەیەکی تەناهی نییە، بەڵکو پێویست بە نەهێشتنی ئەو هۆکارانە دەکات کە بوونە ھۆی دەرکەوتنی
ئاب 01, 2019 15:04عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە لێدوانێکدا لە میانەی بەشداریکردنی لە ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان پێی داگرت: نەهێشتنی داعش تەنیا پرۆسەیەکی تەناهی نییە، بەڵکو پێویست بە نەهێشتنی ئەو هۆکارانە دەکات کە بوونە ھۆی دەرکەوتنی.
-
ئامادەیی ڕاگەیاندنی ھەولێر بۆ ڕادەست کردنی داھاتی نەوت و گومرگ بە دەوڵەتی عێراق
ئاب 01, 2019 12:25حەسەن ئاڵی پەرلەمانتاری سەربە یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە، وێڕای ئاماژە کردن بە نزیک بوونەوەی ھەولێرو بەغدا بە ڕێککەوتنی یەکجاری، پێی داگرت: دەوڵەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەی ڕادەست کردنی داھاتی نەوتەکەی بە بەغدایە.
-
ھەڵکشانی ڕێژەی قوربانیانی شاڵاوەکەی داعش بۆ سەر باشووری ھەرێمی کوردستان
ئاب 01, 2019 12:23کاربەدەستانی فەرمیی ناوچەی گەرمیان لە باشووری ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە ڕێژەی قوربانیانی شاڵاوەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە گەییشتووەتە چوار کەس و ژمارەی بریندارانیش ھەتا ئێستا ھەشت کەسە.