عێراقچی : هاوکاری باش لە نێوان شاندی وتووێژکار و مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران دا هەیە
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد هاوکاریەکی باش لە نێوان شاندی وتووێژکار لە ڤیەن و مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران دا هەیە .
سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوژی یەکشەمە دوای دانیشتنی لە گەڵ نوێنەرانی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی :ئاکامگەلێک کە تا ئێستا وەدی هاتووە و پێشکەوتنەکان و کێشەکان لە دانیشتنی کومیسیونی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشکەشی نوێنەران کرا .
ئێراقچی وتیشی بیروڕای نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بۆشاندی وتووێژکار لە ڤیەن بە سوود بووە .
سەید عەباس ئێراقچی دوای گەڕانەوەی لە وتووێژەکانی ڤیەن ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی شورای ئیسلامی بەشداری کرد و بە پێشکەش کردنی ڕاپوڕتێک لەو وتووێژانە وتی : 95 لە سەدی گشت بایکوتەکان هەڵوشێندراون .