قالیباف: شەهیدبوونی قارەمانی خەباتکار بۆ هەر مرۆڤێک دڵتەزێنە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە شەهید بوونی "یەحیا سنیوار" سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: شەهید بوونی قارەمانی خەباتی دژ بە زوڵم و زۆر و داگیرکاری، بۆ هەر مرۆڤێکی ئازادیخواز دڵتەزێن و پڕئێش و ژانە.
محەممەدباقر قالیباف وتیشی؛ پلانداڕشتن و جێبەجێ کردنی ئۆپەراسیۆنی ئاڵۆزکاوی باهۆزی ئەقسا لە خەباتە بێ وێنەکانی شەهید سینوار لە درێژایی تەمەنی پڕخێر و بەرەکەتی بوو کە هەموو هاوکێشە سەربازی، سیاسی و ناوچەییەکانی ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنیی گۆڕی و زەبرێکی قەرەبوونەکراوی لە بوونی ئەم لووە شیرپەنجەییە دا. قالیباف وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا و ژمارێک وڵاتی گرینگ و دەورگێڕی ئەم یەکێتییە، پلە و پێگەی خۆیان لە وڵاتانێکی سەربەخۆ و سەربەست بوونەتە گوێ لە مشتی ڕژێمی زایۆنی و بەردەوام خەریکی پاسادانەوەی ژینۆسایدەکانی ئەم ڕژێمە لە غەزز و لوبنانن.