ئیدانەکرانی پەرەسەندنی شارۆچکە زایونی نشینەکان لە لایەن تورکیاوە
کانونی دوھەم 07, 2022 16:06 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڕیاری ئەم دواییەی ڕژێمی زایونیی بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکەی زایونی نشین ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا گەڵاڵەی ئیسرائیلی بۆ دامەزراندنی سێ ھەزارو ٥٥٧ شوقەی تازە لە چوارچێوەی چوار گەڵاڵەدا لە قودسی داگیرکراو ئیدانەکرد.
ئانکارا ئەم گەڵاڵەگەلەی بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ڕێساکانی یاسای نێونەتەوەیی زانیوە.
ئەم وەزاترەتخانەیەی تورکیا جم و جوڵگەلێکی ئەم لەم چەشنەی بە ناڕەوا زانیوەو وتووشیەتی: ئەم ھەنگاوانە بە شێوەیەکی بەبڕشتانە زەبر لە چەسپێندرانی ئاشتی دەوەشێنێت.