ڕوودانی بوومەلەرزە لە تورکیا
ناوەندی بومەلەرزەزانیی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی لە باکووری پارێزگای «کەهرەمان مەڕەش» لە تورکیا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیلنا، ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەورووپایی دەریای ناوەڕاست ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری پارێزگای «کەهرەمان مەڕەش» لە تورکیا تۆمار کراوە.
ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە بە دووریی ١٦ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری "ئەلبستان"ە کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٨٠ هەزار و ٤٠٠ کەسە و لە قوڵایی ٢ کیلۆمەتریش ڕووی داوە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانی ماددیی ئەم ڕووداوە بڵاو نەبووەتەوە.
هەروەھا بەشی فریاکەوتنی تورکیا هێزی ئەم بوومەلەرزەیەی به ٤.٥ پێوەری ڕێختەرو له کاتژمێر ٧:٣٩ خولەکی بەیانی و له قوڵایی ٧ کیلۆمەتری دا تۆمار کردووە.
با ئاماژە بەوەش بکرێت کە بوومەلەرزەکەی مانگی شوبات زیاتر لە ٥١ هەزار کوژراو و زیانی قورسی لە یازدە پارێزگای باشووری تورکیا لێ کەوتووەتەوە.