لەمپەری نوێ لەسەر ڕێگای چەکداماڵینی پەکەکە،چەقبەستوویی نوێ لە گۆڕینی دەستووری تورکیا
پارتی بزافی نیشتمانی تورکیا ئاشکرای کرد 6 بڕگە لە دەستووری ئەو وڵاتە وەک هێڵی سوور دەزانێ و لە هیچ دۆخێکدا ڕێگا نادات بگۆڕدرێت.
فەتی ییڵدز جێگری مەهەپە وتی هەوڵ بۆ کۆتایی دان بە چالاکی گرووپی تیروریستی پەکەکە و گەیاندنی تورکیا بە وڵاتێکی بە دوور لە تیرور داهێنانی بە کردەوەی دەوڵەت باغچەلیە و ئەردوغانیش بە لایه نگری لەو پێشنیارە ڕێگای بۆ ئاشتی خۆش کردووە . فه تی ییلدز لە درێژەدا وتی ئێمە سەبارەت بە کێشەیەکی جیدی کە 41 ساڵە کاریگەری داناوە لەسەر تورکیا و دراوسێیەکانی قسە دەکەین . ئیمە دەرفەتێکی گەورەمان لە بەردەم دایە تا بەڵای تێروڕریست کە وڵاتەکەمانی تووشی کێشە کردووە و تێچووی کومەڵایەتی زۆری بۆ وڵاتەکەمان بووە لەناو ببەین بەڵام لەو ڕێبازەدا هێڵگەلی سووری سەرەکیمان هەیە بۆ وێنە 6 بڕگە لە یاسای بنەڕەتی کوماری تورکیا کە بە بڕوای ئێمە ناگوڕدرێت و بە هیچ لەونێک ئیزنی چاکسازی ئەو 6 بڕگەیه نادەین .