-
بەرپەرچدانەوەی هێرشی ١٤٩ درۆنی ئۆکراینی لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیاوە
تشرینی یهکهم 19, 2026 13:23وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند؛ سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە سەدو چل و نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیان لەئاسمانی ناوچە جیاجیاکان ڕووسیا بۆنموونە؛ بێلگۆرۆد، بریانسک، کورسک خستۆتەخوارەوە.
-
لە سەرووبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نێواندەورەیی ئەمریکا، ئاستی خۆشەویستیی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەتی ٣٣ کەمیی کرد
تشرینی یهکهم 19, 2026 16:12ئاستی رەزامەندیی لە کردەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ سەتی ٣٣ کەمی کردووەو دیموکراتەکان لە سەرووبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی وەپێش کۆمارییەکان کەوتوون.
-
هەڵبژاردنەکانی کۆنگرە؛ گەندەڵیی لە حکومەتی ترەمپدا، نیگەرانیی جیددیی دەنگدەرانی ئەمریکی
تشرینی یهکهم 18, 2026 17:36لەکاتێکدا کە هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی کۆنگرەی ئەمریکا، دیموکراتەکان بە زەقکردنەوەی تێچووی شەڕ دژی ئێران و هەڵکشانی نرخی سووتەمەنی و کاڵاو شتومەک، کۆمارییەکانیان داوەتەبەر ڕەخنەو گازندە، پرسێکی تازە لەژێرناوی "گەندەڵیی حکووومیی" وەک سەرەکیترین داڵغەی دەنگدەرانی ئەمریکی هاتووەتەئاراوە.
-
ژوماری دەسبەسەرکراوان لە ناڕەزایەتییەکانی فەڕەنسا گەیشتە ١٨٠٠ کەس
تشرینی یهکهم 18, 2026 16:46سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا وتی کە لە ناڕەزایەتیی دەربڕینی سەرتاسەریی رۆژی شەممەی ئەو وڵاتە هەزار و ٨٠٠ کەس گیران و ١٥٠ ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون.
-
هێرشی پۆلیسی فەرەنسا بە گازی فرمێسکڕێژ بۆ سەر خۆپیشاندەران لە پاریس
تشرینی یهکهم 17, 2026 18:44بە دەستپێبوونەوەی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە شەقامەکانی فرەنسا هێزە ئاسایشییەکانی ئەم وڵاتە ڕژانە سەر خۆپیشاندەران و دەستیان دایە توندوتیژی دژ بە ناڕازییان.
-
ڕەخنەی ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا لە داخوازی یارمەتیی دراویی تازەی ئۆکرانیا
تشرینی یهکهم 17, 2026 17:11ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و ڕێبەری پارتی لایەنی ڕاستی داهاتووی نیشتمانیی ئیتاڵیا، داخوازییەکەی ئۆکرانیای سەبارەت بە وەرگرتنی ٧٠ ملیار یۆرۆی دیکە لە ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٧ی دایە بەر ڕەخنەوە و وتی: زلێنسکی وادەزانێ ئەورووپا ئامێری ئەی تی ئێمە.
-
وەنس: نامانهەوێ پێ بنێینە شەڕێکی درێژخایەنی بێ کۆتایی
تشرینی یهکهم 17, 2026 16:41جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە داننان بەوەیدا لە ڕابردوودا هاوبیر و ڕای ترەمپ نەبووە لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئێران، جەختیشی کرد کە ئیدارەی ترامپ نایهەوێ بچێتە نێو شەڕێکی درێژخایەن و بێ کۆتایی.
-
هەڵکشانی نزیکەی ٥%ی نرخی نەوتی برێنت
تشرینی یهکهم 17, 2026 15:45نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە هەڵکشانی نزیکەی ٥%ی گەیشتە ١٠٩ دۆلار و ٨٦ سێنت بۆ هەر بەرمیل.
-
رۆیتەرز: هێرشی وردی ئێران، پلانی جەنگیی ئەمریکای تێکدا
تشرینی یهکهم 17, 2026 14:39رۆیتەرز لە ڕاپۆرێکدا نووسی کە هێرشە وردەکانی ئێران، ژێرخانەکانی ئەمریکای لە وڵاتانی کەنداوی فارس بۆ نموونە؛ دامەزراوەکانی نەوت و گاز، فڕۆکەخانەکان، هێڵەکانی بۆریی و جیهازاتی ستراتژیکی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لەکار خست و گەڵاڵە جەنگییەکانی واشنگتۆنی پەک پێ خست و تێکیانی دا.
-
مانگرتن و خۆپیشاندانی بەربڵاوی مامۆستایان و قوتابیان لە مەدرید
تشرینی یهکهم 15, 2026 21:40دەیان هەزار مامۆستا، قوتابی و خوێندکار لە ئیسپانیا، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی پەروەردەو خوێندن، مانیان گرت و ناڕەزایەتییان دەربڕی.