نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وتی: ڕێگریی ھێندێک لە وڵاتان لە بارەی ئیدانەکردنی ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی دیمەشق بە ھۆی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بە ئاشکرا دەربڕی لایەنگریی کوێرانەیان لە ڕژێمی زایونییە.
هێزەکانی سووری ڕێگایان لە کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی گرت و پاشەکشەیان پێ کردن.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ڕاوێژە دوو قۆڤییەکانی لە دیمەشق لەگەڤ وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا دیدارو وتووێژی کرد.
شاندەکەی ئێران لە دانوستان لەگەڵ کاربەدەستانی سووری بارستایی و هەلی سەرمایەنانەوەو میکانیزمی بواژاندنەوەیان و هەروەها گەشەی ئابوریی تاران و دیمەشقی تاوتوێ کرد.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پەرە پێ دانی ھاوکاریی میدیایی بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق پێویستە.
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پاسێکی سەر بە سوپای سووریا لە ئەستۆ گرت.
لە نۆهەمین کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) ھاوسەرۆکانی تازەی پارتەکە دیاری کران.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی سەر پاسێکی ھەڵگری لەشکریانی سوورییان کردووە لە پارێزگای ڕەققە.
دوو گرووپی تیرۆریستیی سەر بە تورکیا واتە بەرەی شام و ئەحرار شام لە پارێزگای حەلەب پێکیان دادا و تا ئێستا ٢٢ کەس کوژراون و بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی سووریا هۆشداری دا : سەرۆک کۆماری تورکیا بە دوای نیشتەجێ کردنی تیرۆریستان لە باکووری سووریادا دەگەڕێت.