کانونی یه‌که‌م 17, 2021 22:34 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق:ئامادەین بۆ هاوکاری کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیو.ەندییەکی تەلەفۆنی دا گەڵ سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئامادەین بۆ هاوکاری کردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکەی ھەولێر.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٧ى کانوونى یه‌که‌م، «مەسروور بارزانی» سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت. 

لە پێوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ گیان لە دەست دانی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. 

هه‌ردوولا گفتوگۆیان لە بارەی ئەو ڕێکارانە کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە. 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیایی دا کە حکوومەتی فیدراڵی، هەر ڕێکارێک کە پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە. 

هەروەها دووپات لە گرنگی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق.

سەرپەیڤ