شوبات 14, 2023 23:33 Asia/Tehran
  • شەهیدکرانی ٢ گەنجی فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین شەهید بوونی دوو لاوی فەلەستینی لە شارەکانی توباس و ئەلخەلیل لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستین ئەلیەوم، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: «هارون ئەبو ئارام» لاوی فەلەستینی کە ساڵێک لەمەوبەر بە دەستی زایۆنیستەکان لە شاری ئەلخەلیل بریندار ببوو، ئەمڕۆ شەهید کرا.

لە لایەکی دیکەوە، «مەحمود مەجید محەممەد ئەلعەیدی» لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵانی فەلەستینی خەڵکی کەمپی ئەلفاریعە» لە توباس، کە دەکەوێتە کەرتی ڕۆژئاوا، لە کاتی هێرشی هێزە زایۆنیستییەکان بۆ سەر ئەم ئوردوگایە دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ گولە بە سەریەوە نرا بە سەختی بریندار و پاشان شەهید بوو.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لەشکریان و شارۆچکە نشینانی  زایۆنی زیاتر لە ٤٥ فەلەستینییان شەهید کردووە.

سەرپەیڤ