بەیاننامەی کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی لەمەڕ ئیدانە کردنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززە
کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی، دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی، لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای ئیدانەکردنی هێرش و دەستدرێژیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززە، خوازیاری یەکڕیزی و هەوڵی هەموو گرووپە سیاسییەکان و ڕۆشنبیرانی ئیسلامیی جیهان بوو بە شێوەیەکی سەرتاسەری بۆ ئاشکراکردنی پیلانەکانی ڕژێمی ساختەی زایۆنی.
لەم بەیاننامەیەدا بە جەختکردنەوە لەسەر یەکگرتوویی هەموو موسڵمانان، کەسایەتییەکان، گرووپەکان، ڕەوت و بیرمەندانی جیهانی ئیسلام، بە شێوەیەکی ھەمەلایەنە بۆ ئاشکراکردنی نەخشەو پیلانەکانی ڕژێمی ساختەی زایۆنی بانگێشتی ھەموو لایەک کراوە.
لە بەیاننامەی کۆڕبەندی جیهانیی ڕابوونی ئیسلامی دا هاتووە، ڕژێمی داگیرکەری قودس کە ڕووبەڕووی قەیرانی قوڵی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی بووەتەوە،نیشانەکانی ئاوابوون و توانەوەی خۆی ڕوونتر لە ڕابردوو دەبینێت و لە لایەکی دیکەوە ڕووبەڕووی دابەزینی ئاستی بەرپەرچدانەوەی بەرەی خۆڕاگری بووەتەوە ودڕندایەتیی خۆی بە هێرشکردنە سەر قیبلەی یەکەمی موسڵمانان و ڕووشاندنی دڵی گەلانی موسڵمان بە شێوەیەکی شێتانە نیشان دا.