بەرغوسی : بایدن باجی پشتیوانی لە ڕژیمی زایونی دایەوە
سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دەسپێشخەری نیشتمانی فەلەستین وتی کە جوبایدن سەرۆک کوماری ئەمریکا بە کشانەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریەتی ئەو وڵاتە باجی پشتیوانی لە ڕژیمی زایونیستی لە دەسدرێژی بو سەر نەتەوەی فەلەستینی دایەوە.
موستەفا ئەلبەرغوسی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دەسپێشخەری نیشتمانی فەلەستین لە کاردانەوە بە کشانەوەی جوبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەروک کوماریەتی ئەو وڵاتە وتی : بایدن باجی پشتیوانی کردن لە ڕژیمی زایونی و لاگری لە ژینوسایدی نەتەوەی فەلەستینی دایەوە.
ئیسحاق هێرتسوک سەرۆکی ڕژیمی زایونیستی لە کاردانەوە بە کشانەوەی سەرۆک کوماری هەنووکەیی ئەمریکا لە بەربژاریەتی سەرۆک کوماریەتی وتی کە بایدن هاوپەیمانێکی ڕاستەقینە بۆ شارۆچکە نشینانی زایونیستە . هێرتسوک هەروەها سپاسی بایدنی کرد لە بەر دوستایەتی و لاگری هەمیشەیی لەو شاروچکە نشینانە .
بایدن چەن هەفتە بۆ کشانەوە لە ململانێ هەڵبژرادن لە ژێر گوشاردا بوو سەرئەنجام شەوی دووشەمە ڕایگەیاند کە کشانەوە لە ملمڵانێ هەەڵبژرادنەکان بە سوودی پارتی دیموکرات و ئەمریکایە و لەمەو بە دواش وەکوو سەرۆک کومار چڕ دەبێتەوە لە سەر بەرپرسایەتیەکانی .