کانونی یه‌که‌م 03, 2024 18:41 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە

لە ڕۆژی ٤٢٤ـەمی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە سوپای داگیرکەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو کوشتاری دیکەی دژ بە خەڵکی مەدنی فەلەستینی لەم کەرتەدا ئەنجام داوە.

لەم پەلامارانەدا ٣٦ فەلەستینی شەهید بوونە و ٩ کەسیش بریندار بوون. ژمارێک لە شەهیدان و قوربانیان ئێستایش هەر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە سەر جادە و ڕێگا و بانەکاندا ماونەتەوە و داگیرکەران پێش بە هێزەکانی فریاگوزار دەگرن دەستیان بگاتە ئەو ناوچانە. یەکێک لە بەڕیوەبەرانی پزشکیی ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور لەم بارەوە وتوویەتی کە ڕەوشی تەندرووستی و دەرمانی لە باکووری کەرتی غززە کارەساتبارە. هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر هەروەها دەستیان داوەتە قۆڵبەست کردنی سێ پزشک و دوو پەرستاری نێو نەخۆشخانەی حکومیی "تووباس" کە لە کەرتی ڕۆژاوا هەڵکەوتووە. هەروەها وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی رابردووە ٤٤ هەزار و ٥٠٢ کەس شەهید بوونە و ١٠٥ هەزار و ٤٥٤ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن. 

سەرپەیڤ