شوبات 01, 2025 19:35 Asia/Tehran
  • کرانەوەی بازگەی ڕەفەح دوای 8 مانگ

سەرچاوە مێدیاییەکان باسی کرانەوەی یەکلایەنەی بازگەی ڕەفەحی کرد بەرەو میسر دوای هەشت مانگ داخران .

بازگەی ڕەفەح بۆ گوێزرانەوەی برینداران و نەخوشان بۆ دەرەوەی بە مەبەستی  دەرمانکردن کرایەوە.  پەنجا بریندار و نەخوش  لە ڕێگای بازگەی ڕەفەحەوە گوێزرانەوە بۆ میسر تا دەرمان بکرێن بە پێی  ڕاپوڕتی   مێدیا فەلەستینیەکان ئەوە یەکەم کاروانە کە لە کەرتی غەزە چووەتە دەرەوە و کاروانەکانی دیکەش لە ڕێگای بازگەی ڕەفەحەوە لەو کەرتە  دەچنە دەرەوە .  بازگەی ڕەفەح بە پێی ڕێکەوتنەکە  دوای قوناغی چوارمی گوڕینەوەی گیراوەکان لە نێوان خوڕاگری فەلەستین لە کەرتی غەزە و ڕژێمی زایونی کرایەوە . بازگەی  ڕەفەح لە حەوتی مای 2024 وە  و دوای زاڵ بوونی   ئەرتەشی  ڕژیمی زایونی   داخرا بوو

سەرپەیڤ