٨٠ هەزار کەس لە دووەم هەینیی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژیان خوێند
دەیان هەزار فەلەستینی ئەمڕۆ سەرباری بەرتەسکییە بێوێنەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژ بە فەلەستینییەکان، دووەم نوێژی هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێهێنا.
ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس ڕایگەیاند کە دووەم نوێژی هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بە بەشداریی ٨٠ هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچووە.
خەڵکی فەلەستین لە کاتێکدا لە دووەم نوێژی هەینیی ڕەمەزانی مزگەوتی ئەقسا بەشدارییان کرد کە هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل لە چەن ڕۆژ لەمەوبەرەوە بۆ دووەم هەفتەی یەک لە دوای یەک، تەگبیری تووندی ئاسایشییان گرتبوویە بەر بۆ ئەوەی پێشبگرن بە هاتنی فەلەستینییەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژاوا بۆ شاری قودس بۆ بەجێهێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسادا.
هێزی زایۆنی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ هاتنی خەڵکی فەلەستین بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا پەلاماری ئەم شوێنە پیرۆزەیان دا.