کوژرانی دوو زایۆنی لە زنجیرەهەڵمەتێکدا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو
کانونی یهکهم 26, 2025 20:15 Asia/Tehran
سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە کە چەن زنجیرەهەڵمەتێک لە سێ ناوچەی جیاواز لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا دوو زایۆنیی گیانیان لەدەستداوە.
لەم زنجیرە هەڵمەتەدا لانیکەم دوو شارۆچکەنشین کوژراون و ٦ زایۆنییش بریندار بوونە. ئەم زنجیرە هێرشە لە ناوچەی باشووری جەلیل دەستی پێکردووە و لە قۆناغی یەکەمدا شارۆچکەنشینێکی زایۆنی چەقۆگاز کراوە و کوژراوە. ئەم میدیایانە ڕایانگەیاندووە کە لە قۆناغی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا کە بە کردنەژێرەوەی زایۆنیەکان و هێرش بە چەکی سارد لە شارۆچکەی "ئەلعەفولە" لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامدراوە، زایۆنییەکی دیکە کوژراوە و شەش کەسیش بریندار بوون.