فەلەستین
-
هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا پشتیوانی ڕژێمی زایۆنین
تشرینی دووهم 07, 2024 08:16کۆمیتەکانی خۆڕاگریی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد؛ هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کۆماریخوازەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا، لەبەر ئەوەی کە هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا لایەنگر و پشتیوانی ڕژێمی زایۆنین و هاودەست و هاوبەشن لە کوشتارەکانی ئەم ڕژێمە دژ بە گەلی فەلەستین.
-
بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر
تشرینی دووهم 07, 2024 09:33لە غەززە لە ٣٩٨ـەمین ڕۆژی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە یازدە فەلەسینی لە باکووری غەززە و چوار کەسیش لە ئۆردوگای نوسەیرات شەهید بوون و ژماری شەهیدانی فەلەسینی لە غەززە گەیشتە ٤٣ هەزار و ٣٩١ کەس.
-
ڕیاز مەنسوور: ژینۆسایدی غەززە لەخۆیەوە کۆتایی نایەت
تشرینی دووهم 07, 2024 08:46ڕیاز مەنسوور نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان قەدەغەکرانی چالاکیی ئانڕوا لە لایەن ڕژێمی زایۆنی بە هەوڵێک زانی بۆ تیابردنی فەلەستینییەکان و وتی: ژینۆسایدی غەززە خۆی لەخۆیەوە کۆتایی نایەت و دەبێ هەنگاوێکی بۆ هەڵبگیردرێ.
-
هێرشی سایبری بۆ سەر ناوەندی ناڤۆکی دیمۆنا
تشرینی دووهم 06, 2024 19:16گروپی هەکری حەنزەلە باسی پەلاماری سایبری کرد بۆ سەر ناوەندی ناڤۆکی دیمونای ڕژێمی زایۆنیستی.
-
دەسدرێژی شارۆچکە نشینانی زایۆنیستی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا
تشرینی دووهم 06, 2024 19:16دەیان شارۆچکەنشینی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەلاماریان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
-
حەماس :تڕەمپ لە هەڵەکانی بایدن پەند وەربگرێت
تشرینی دووهم 06, 2024 14:09حەماس بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە شکستی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکالەبەر هەڵوێستی جەنایەتکارانەی سەرۆکەکەی لە هەمبەر غەزە بوو جەختی کرد تڕەمپ دەبێ لە هەڵەکانی بایدن پەند وەربگرێت.
-
ئەبوزوهری :گاڵانت چوو و حەماس مایەوە
تشرینی دووهم 06, 2024 11:26سامی ئەبوو زوهری ئەندامی باڵای حەماس جەختی کرد : یوئاڤ گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونیستی کە بە ئاواتی لەناو چوونی حەماس بوو خۆی چوو بەڵام حەماس مایەوە .
-
درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 06, 2024 11:22لە 397 ەمین ڕۆژ لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونیستی لە غەزە هەژماری شەهیدانی فەلەستینی گەیشتووەتە چل و سێ هەزارو سێسەدو نەوەد و یەک کەس و بریندارانیش گەیشتووەتە سەدو دوو هەزار و سێسەدو چل و حەوت کەس .
-
شەهیدبوونی ١٢ هەزار خوێندکاری فەلەستینی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 05, 2024 20:02وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاندووە؛ لە دەسپێکی شەڕی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسرییل دژ بە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار خوێندکار لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوونە.
-
٩٠%ی دانیشتووانی کەرتی غەززە خۆراکیان دەست ناکەوێ
تشرینی دووهم 05, 2024 19:17بەڕێوەبەری بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە فەلەستین ڕایگەیاند کە ٩٠%ی دانیشتووانی باکووری کەرتی غەززە دەستیان ناگاتە خۆراک و خواردن.