شەهیدبوونی ١٢ هەزار خوێندکاری فەلەستینی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 05, 2024 20:02 Asia/Tehran
وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاندووە؛ لە دەسپێکی شەڕی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسرییل دژ بە کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار خوێندکار لە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوونە.
وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ لەم ماوەیەدا ١١٥ خوێندکار لە کەرتی ڕۆژاوا و ٥٦١ مامۆستا و فەرمانبەریش لە هەر دوو کەرتی غەززە و ڕۆژاوا شەهید بوونە.
هەروەها سوپای تیرۆر ٣٤١ خوێندنگە و زانکۆ و ٦٥ ناوەندی سەر بە ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ناسراو بە ئانڕوایشی بۆردومان و خاپوور کردووە.
ئیستاکە زیاتر لە ٩٠%ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە خاپوور بوونە و ٦٣٩ هەزار خوێندکاریش بێوەری بوون لە خوێندن.