سەرکوتکردنی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکان لە قودسی داگیرکراو
ھێزە ئاسایشیەکانی رژێمی زایۆنی خۆپێشاندانی فەلەستینیەکانیان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح لە قودسی داگیرکراو سەرکوت کرد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، لەشکەریانی زایۆنیست دوانیوەڕۆی شەممە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە ناوچەی شێخ جەڕاح بەرەو ئەوان بۆمبی دەنگییان ھاویشت و ئەوانیان دارکاری کرد .
لەشکەریانی زایۆنیست ھەروەھا بەرەو ئە پەیامنێرانەی کە بۆ روماڵکردنی ھەواڵەکە لە شوێنەکە بوون ، بۆمبی دەنگییان ھاویشت .
ھێزە داگیرکەرەکان بە دانانی بلۆکی چیمەنتۆ و دانانی بازگەی پشکنین لە دەروازەی کەرەم جاعونی بۆ سێھەمین حەوتەی بەدوای یەکدا پێشیان گرت بە چوونی خەڵک بۆ ئەم ناوچەیە .
ھەنگاوەکانی رژێمی زایۆنی بۆ تێکڕوخاندن و داگیرکردنی گەڕەکی شێخ جەڕاح لە بەشی رۆژھەڵاتی بەیتولموقدەس و دەستدرێژیی زایۆینەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ، بووە ھۆی خولی نوێی تێکھەڵچوونەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان .